ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنکەرە
![](/media/22075/img_1107.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133389210010000000)
حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنکەرە دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر کارێکی تیرۆریستی و تووندڕەوی دووپات دەکاتەوە.
هەروەها داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیى نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان