بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش کراوە
پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کردووە و تاکوو ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان، ١١ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار لیتر نەوت دابەش کراوە و ٥٩ هەزار و ٨٤٥ خێزان تێیدا سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران، ٤ ملیۆن و ٢٣٨ هەزار لیتر دابەش کراوە و ٢١ هەزار و ١٩٠ خێزان سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، ٣ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار لیتر نەوت بەسەر ١٦ هەزار و ٣١٠ خێزان دابەش کراوە.
لە پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، ٢ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ٩٦٠ لیتر بەسەر ١٢ هەزار و ٨٨٥ خێزاندا دابەش کراوە.
پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێ کرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری