Skip to the content

نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دابین دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت ڕۆژی پێنجشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەست پێ دەکات.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە ناوەندەکانی خوێندن دەکات: دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەبارەت بە کوالێتیی نەوتی دابینکراو بۆیان، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بەبێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری