Skip to the content

هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت

هەشتەم بەشەخۆراکی مانگانەى هاووڵاتییان کە شەش کەرەستەى خۆراکین، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "پرۆسەى دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە؛ ئێستا خەریکین هەشتەم بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەین."
لەبارەى کەرەستە خۆراکییەکانەوە گوتی: "بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوى تەماتە، پاقلەمانەییەکان وەکوو نیسک و لەتکەنۆک؛ دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێ کردووە."
نەوزاد شێخ کامیل، گوتیشی: "خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەى دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبێت."

فەرمانگەى میدیا و زانیاری