Skip to the content

وەزارەتی پەروەردە: سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی مامۆستایان و پڕۆسەی خوێندن بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: “مووچە مافێکی بنەڕەتیی مامۆستا و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:" هەموولایەک دۆخی داراییی ئێستای هەرێمی کوردستان و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە."

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: "زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستی پێ کردووەتەوە، لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە و داواکارین هەرچی زووە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت."

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت: "بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەست بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە."