Skip to the content

پۆندێکی نوێ ناوچەى کەسنەزانی هەولێر دەکاتە شوێنێکی گەشتیاری

بۆ گلدانەوەی ئاو و زیادکردن و پاراستنى ڕێژەى ئاوى ژێر زەوى و پاراستنی شارى ھەولێر لە لافاو، کابینەى نۆیەمى حکومەتی ھەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پارێزگاى هەولێر، لە دەوروبەری شاری ھەولێر، گرنگییەکی زۆرى بە دروستکردنی پۆند و بەنداو داوە، ئێستاش ژمارەیەک پۆند لەو ناوچەیەدا کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یەکێک لەو پۆندانەى ئێستا دروست دەکرێت، دەکەوێتە بەرزاییەکانى کەسنەزان لە نزیک مۆنۆمێنتى شەهیدان لە شاری هەولێر، بەتەواوبوونیشی جگە لە زیادکردنى ڕێژەى ئاوی ژێر زەوی و پاراستنى شارى هەولێر لە لافاو و سوودی زۆر بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و ڕوویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەبەخشێت؛ لە داهاتووشدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە وەک شوێنێکى گەشتیارى بکەن.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری