ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
لە چەند پەیج و دەزگایەکی میدیایی، لێدوانێکی چەواشەکارییانە سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من، بڵاو کراوەتەوە، کە ئامانج لێی لێدانە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئێمە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە سەرلەبەری ئەو لێدوانانە دوورن لە راستییەوە و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکەیان و هەر بڕە پارەیەک کە دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری