ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان دەخرێتە ڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری