Skip to the content

راگەیانراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژمارەیەک پەڕە و پێگەی میدیاییدا هەواڵی ناراست و بێ بنەما بە ناوی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاو کراوەتەوە.

ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە زانیاریی ناراستن و کاری میدیای پرۆفێشناڵ نییە و دوورە لە هەموو ئیتیکێکی کاری ڕۆژنامەوانی.

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو پەڕە و پێگە و میدیایانە بگرێتە بەر و داوایی یاساییان لەسەر تۆمار بکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣