وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکەین
![](/media/22318/photo_2023-09-20_14-21-14.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133396825850000000)
وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی سیستەمی کارەبای پریپەید بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕێکوپێک بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە".
وەزارەتی کارەبا لەبارەی پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (سیستەمی پریپەید)ـەوە دەڵێت: "بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای ٢٤ کاتژمێرییەوە نییە."
سەبارەت بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونیشەوە وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە: "هاوبەشانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) دڵنیا دەکەینەوە پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکەین."
فەرمانگەی میدیا و زانیاری