Skip to the content

پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون گەیشتووەتە نزیکەى 20 هەزار خێزان

پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکوو ئێستاش ١٩ هەزار و ٥٤٥ خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
دابەشبوونی پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەم شێوەیەیە: لە پارێزگاى هەولێر ٨ هەزار و ١٤٠ خێزان، پارێزگاى سلێمانی ٦ هەزار و٩٢٢، پارێزگاى دهۆک ٢ هەزار و ١٨٩ خێزان، پارێزگاى هەڵەبجە ٢٠٨ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین ٢٠٨ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان ٨٩٠ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ ٤١١ خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران ٤٧٤ خێزان، پارێزگای دیارینەکراویش ١٠٣ خێزان.
ڕۆژی سێشەممە، ٥ـى ئەیلوولی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند و هاووڵاتییانیش دەستیان بە پرۆسەى پڕکردنەوە کرد.
پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکوو ڕۆژی ١ ى ١٢ ى ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دەکرێت لەم لینکانەوە داواکارییەکانتان پێشکەش بکەن:

‏https://kamdaramet.com/
‏https://residential.emocah.com/


فەرمانگەی میدیا و زانیاری