ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییە لە هەولێر دەستگیر کرا
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “خاوەنی ئەو هۆڵەی لە قەزای حەمدانییە ئاگری گرت، لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا”.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگدا لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵییەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە.
دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری