Skip to the content

ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی حەوت تەرخان دەکرێت

بڕیارە حکومەتی عێراق 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات و وەزارەتی داراییی حکومەتی هەرێمیش لەمبارەیەوە دەڵێت: "پارەکە بۆ مووچەی مانگی حەوت واتا تەممووز تەرخان دەکرێت."

دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا بۆ سێ مانگ پارە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

بڕی پارەکە 700 ملیار دینارە و بەشێوەی قەرز بۆ مانگەکانی 9، 10 و 11ـی ئەمساڵ دەنێردرێ. وەزارەتی دارایی لەبارەی تەرخانکردنی ئەو پارەیەوە دەڵێت "پارەکە بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری