بڕێک پارەى گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا
بڕەپارەیەکی دیکە بۆ جووتیاران وەکوو شایستە داراییەکانیان، خرایە سەر هەژمارى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی؛ دابەشبوونی شایستە داراییەکەش بەم شێوەیەیە: بۆ جووتیارانی پارێزگاى هەولێر، ٣٢ ملیار دینار، بۆ جووتیارانی سلێمانی، ٥٠ ملیار دینار، بۆ جووتیارانی پارێزگاى دهۆک، ٢٥ ملیار دینار.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، "بڕەپارەکە خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دواى تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، بە پێی ڕۆژى ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، دابەش دەکرێت."
فەرمانگەى میدیا و زانیاری