سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکان دابین دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر گرنگیدان بە بەرگریی شارستانی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، بڕیاری تەرخانکردن و خەرجکردنی ١١ ملیار و ٢٧٨ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار دیناری بە مەبەستی دابینکردن و کڕینی سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، لە جۆری ١٠٠ مەتری بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک دا.
گوژمەکە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری