Skip to the content

سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان راگەیه‌ندرا

وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیەنرێت.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.

پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان