Skip to the content

فەرمانگەی میدیا و زانیاری وۆرکشۆپی دووەمی لەبارەی پرۆژەی "سەکۆ"وە بەڕێوە برد

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامی بە پرۆژەی سەکۆ بۆ بەرگرتن بە هەواڵ و زانیاریی نادروست و ڕاستکردنەوەی هەواڵە ناڕاستەکان لەسەر کار و چالاکییەکانی حکومەت دەدات.

ڕۆژی ١١ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، وۆرکشۆپی دووەمی لەبارەی ئامانج و هەنگاوەکانی پرۆژی سەکۆ بۆ بەرگرتن بە هەواڵ و زانیاریی نادروست و ڕاستکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان بەڕێوە برد.
لەو وۆرکشۆپەکەدا، ٤٠ نوێنەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی، دەستە، فەرمانگە و وەزارەتی حکومەت بەشدارییان کرد.

لە بەشێکی ورۆکشۆپەکەدا ئامانج و هەنگاوەکانی پرۆژەکە لەلایەن نوێنەرانی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە ڕوون کرایەوە، لە بەشێکی دیکەشدا بەشداران ڕا و سەرنج و پێشنیاز و پرسیاری خۆیان پیشکەش کرد و جەخت لە هەماهەنگیی دامەزراوەیی و ڕاگەیاندن بۆ ڕاستکردنەوەی هەواڵی نادروست کرایەوە.

پرۆژەی سەکۆ هەوڵێکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییە؛ ڕێوشوێنی فەرمیی هەماهەنگیی دامودەزگاکانی حکومەتە بۆ خێرا دەستنیشانکردنی هەواڵ و زانیاریی نادروست و پڕوپاگەندە لەسەر دامودەزگاکانی حکومەت و پرۆژەکانیان و ڕاستکردنەوەیان، بۆ هێنانەدیی زیاتری شەفافییەت و گەیاندنی ڕاستترین و ڕوونترین هەواڵ و زانیاری بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژنامەنووس و دەزگا میدیاییەکان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری