Skip to the content

نزیکەى 18 هەزار خێزان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕ کردووەتەوە

ڕۆژی سێشەممە، ٥ـى ئەیلوولی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند، بەوەش تاکوو ئێستا ١٧ هەزار و ٩٥٤ خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.

پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکوو ڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/١ بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکاریەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، دەکرێت لەم لینکانەوە داواکارییەکانتان پێشکەش بکەن:
‏https://kamdaramet.com/
‏https://residential.emocah.com/

فەرمانگەی میدیا و زانیاری