چوارشەممە لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (١٢ربيع الأول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری