Skip to the content

بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندن چووە بواری جێبەجێکردنەوە

دوای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە یەکێکیان داشکاندنی کرێی خوێندن بوو، بە نووسراوێکی فەرمیی خوێندنی باڵا، هەر یەک لە کرێی خوێندنی پارالێل، ئێواران، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی ٢٠% کراوە.

ئەم داشکاندنە کرێی خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران و دبلۆمی باڵا و ماستەر و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان دەگرێتەوە.

لە خاڵێکدا ئاماژە بەوە کراوە، جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی ٢٠٪ ی ئەو پارەیەی لای قوتابی ماوە، سەرباری داشکاندنی پێشتر کە بۆیان کراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە ئەم داشکانە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ـە و دەبێ تا ٥ ی ٥ ی ٢٠٢٤، سەرجەم پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، ٩ بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:

1- دابەشكردنی مووچەی مانگی ٢
2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی ٣
3- تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو
4- داشكاندنی ٢٠٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ 5- داشکاندنی ٥٠٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت 6- داشکاندنی ٢٠٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل
7- داشكاندنی ٢٠٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان
8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران
9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری