بڕیارێك لە بەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دەرچوو
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنماییی پاكتاوكردنی پێشینە كشتوكاڵییەكانی لەسەر بنەماڵەی شەهیدانی شەڕی داعش لەسەر بودجەی وەزارەت دەركرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2024 ی بڵاو كردەوە كە تێیدا سەرجەم پێشینە كشتوكاڵییەكان لەسەر بودجەی وەزارەت پاكتاو دەكرێن كە وەك قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەكانی شەڕی دژ بە داعشدا ماوەتەوە.
ئەمەش پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی دەگرێتەوە.
ڕێنماییەكە بە پاڵپشتیی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1619) ی 31 ی 1 ی 2024 دەرچووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری