Skip to the content

داشکاندنی 20% ی قەرزی کرێی کارەبا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارێکی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هاوکاریی دۆخی ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەرزی کەڵەکەبووی کرێی کارەبا ٢٠٪ هێنراوەتە خوارەوە و هاووڵاتییان دەتوانن لە دانی قەرزەکانیان سوود لەو خزمەتگوزارییە وەرگرن.

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٤، لە پاڵ کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ٢٠٪ ی پارەی کرێی کەڵەکەبووی بەشداربووانی کارەبای هاووڵاتیانی دا، تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان.

بڕیارەکە لە ڕۆژی ٧ ی ٤ ی ٢٠٢٤ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاووڵاتییان دەتوانن سوود لەو ئاسانکارییە وەرگرن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری