سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشوو دەبێت.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ٤ی ٢٠٢٤، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی و ئاسایی هەموو دامودەزگاكان دەست پێ دەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری