سبەی یەکشەممە بارانی پچڕپچڕ دەبارێت
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوا، سبەی یەکشەممە ٢١ ی ٤ ی ٢٠٢٤، بارانی پچڕپچڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێ کات و شوێن نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێـت.
هەندێکجاریش تاوەباران و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
پلەکانی گەرما ٣-٥ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
خێرایی با مامناوەند دەبێت بە ١٠-٢٠ کم/س.
ئاراستەی با لە باکوورى خۆرئاواوە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێ:
هەولێر : ٢٨
سلێمانی : ٢٥
دهۆک : ٢٦
کەرکوک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٧
زاخۆ : ٢٦
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران : ١٦
گەرمیان : ٣١
فەرمانگەی میدیا و زانیاری