Skip to the content

كەمكردنەوەی 50% ـی ڕەسمی هاوردەكردنی گۆشتی سوور چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، داشکاندنی ڕەسمی گومرگی، بە ڕێژەی %50 بۆ گۆشتی ئاژەڵی زیندوو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە؛ کە ئاژەڵەکانی وەکوو مانگا، جوانەگا، گۆلک، مەڕ و بزن دەگرێتەوە. 

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: " لە 29 ی 3 ی 2024، لە سەرجەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، بڕیاری دابەزاندنی ڕسمی گومرگیی هێنانی گۆشتی سوور بە ڕێژەی 50% بۆ هەموو ئاژەڵێکی زیندوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کاری پێ دەکرێت". 

چاوەڕێ دەکرێت بڕیارەكە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دابەزینی نرخی گۆشت، لە هەرێمی کوردستان دروست بکات و نرخەكەی بێتە خوارەوە". 

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 27 ی 3 ی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی كۆمەڵێك بڕیار، بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشت و بەرژەوەندیی گشتی، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگیی هاوردەكردنی گۆشتی سوور بە ڕێژەی 50% درا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری