Skip to the content

لە ڕۆژانی جەژن هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ سەیرانگاكان قەدەغەیە

بە هۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان بکەن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەی لەو ڕێگایانە دا كە دەکەونە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.
وەكوو ڕێنماییەكی ساڵانە، پلانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستاندا لە ڕۆژانی جەژنەكاندا چڕتر دەكرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی هاتوچۆ لە ڕێگەی كۆمەڵێك ڕێنماییەوە گیانی گەشتیاران لە مەترسی دەپارێزن، یەكێك لەو ڕێنماییانەش قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری