ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە کۆنکرێت دەکرێت
![](/media/26245/screenshot-50.png?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133587636830000000)
ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە کۆنکرێت دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە گوژمەی 60 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی ڕانیە.
بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی ڕانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕانیە خەرج دەكرێت.