Skip to the content

هاووڵاتییانی ڕانیە بۆچوونی ئەرێنییانەیان لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەردەبڕن

بەشێک لە هاووڵاتییانی ڕانیە بۆچوونی ئەرێنی و دڵخۆشیی خۆیان بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بەردەوامیی موچە و دابەشکردنی زەوی و داشکاندنەکانی قەرزی سەر هاووڵاتییان دەردەبڕن.

هاووڵاتییەک بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "زۆر دڵخۆشم کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕاسپاردووە بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو".

هاووڵاتییەکی دیکە گوتویەتی: "بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی ئاو و کارەبا و خوێندن بڕیاری بەجێ و گرنگن، خەڵک دڵخۆشە و بازاڕیش جموجۆڵی تێکەوتووە".

هاووڵاتییەکی دیکەی ڕانیە، هەر لەسەر داشکاندنی قەرزەکان گوتی: "لەم بارودۆخە ئابوورییەدا دەستگیرۆییەکی زۆر باشی هاووڵاتییانە و هاوکاریی خەڵک دەکات".

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، ٩ بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:
1- دابەشكردنی مووچەی مانگی ٢ 2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی ٣ 3- تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو 4- داشكاندنی ٢٠٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ 5- داشکاندنی ٥٠٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت 6- داشکاندنی ٢٠٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل 7- داشكاندنی ٢٠٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان 8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران 9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی


فەرمانگەی میدیا و زانیاری