Skip to the content

وێستگەی کارەبای 132 کەی ڤیی کەلار بە گوژمەی 18 ملیار دینار تەواو دەکرێت

پرۆژەی کارەبای ١٣٢ کەی ڤیی کەلار کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ٨٥٪ی کارەکانی تەواو بووە و لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بەکار دەکات.

پرۆژەکە لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی ١٨ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

مەحموود کەریم، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "پرۆژەکە هەموو گوژمەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین دەکرێت و بەم زووانە و لە مانگی شەشدا هەموو پرۆژەکە تەواو دەبێت و دەست بە کارکردن دەکات".

ئەو پرۆژەیە کێشەی ڤۆڵتییە و کەمیی کاتی پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکات و خزمەتێکی زۆر بە هاوڵاتییانی کەلار دەگەیەنێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت و باشکردنی دۆخی کارەبا لە پێشینەی کارەکانییەتی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری