Skip to the content

پرۆژەی سۆلین و ئاوڕێژی سەنتەری شاری زاخۆ جێبەجێ کرا

پرۆژەی سۆلین و ئاوڕێژی سەنتەری شاری زاخۆ جێبەجێ دەکرێت. پرۆژەکە کێشەی ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکانی سەنتەری شاری زاخۆ چارەسەر دەکات.

عەلی مستەفا، ئەندامی جێبەجێکاری پرۆژەکەیە و بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "ئەم پرۆژەیە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت؛ بۆ نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی ئاوڕێژەکان لەناو بازاڕەکانی زاخۆ. پێک دیت لە 6 کیلۆمەتر، لە پردی ئاسنینەوە دەست پێ دەکات و بە دەوری بازاڕی زاخۆدا دەسووڕێتەوە".

6 کیلۆ مەتر لە شەقامەکان ئاوڕێژ دەکرێت و پرۆژەکە لەلایەن شارەوانی و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت.
هاووڵاتییەکی شاری زاخۆ لەم بارەیەوە دەڵێت: "هەر کاتێک بارانەکی کەم باریبا، ئەم ئاوڕێژانە زۆر کێشەیان بۆ دروست دەکردین و دوکاندارەکان زۆر پەرێشان دەبوون؛ هەروەها خەڵکیش بە هەمان شێوە نەیاندەتوانی بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن".

هاووڵاتییەکی تر دەڵێت: "پێشتر کەس نەیدەتوانی لێرە هاتووچۆ بکات، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە زۆر باشە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن. سوپاسی بەڕێوەبەراتیی شارەوانیی زاخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین، کە ئەم پرۆژەیان زۆر بە باشی دروست کردووە؛ دڵخۆشین حکومەت بەردەوامە لەسەر ئەم جۆرە کارانە، بەو هیوایەی کە خزمەتی زیاتری شارەکەمان بکەن".

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت و دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری دەگەیەنێتە هەموو شوێنێک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری