Skip to the content

پرۆژەی ڕێگەی قەڵادزێ- دارەشمانە جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەمڕۆ لە یادی شەهیدانی 24 ی 4ی شاری قەڵادزێ ڕایگەیاند: پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگەی قەڵادزێ - دارەشمانە جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە: پرۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ دەڤەرەکە دەبێت و خزمەت بە ژێرخانی ناوچەکە و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی دەڤەری پشدەر و قەڵادزێ دەکات.

گوندی دارەشمانە کەوتووەتە ناحیەی هەڵشۆ لە قەزای پشدەر، کە ١٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای قەڵادزێوە دوورە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری