Skip to the content

گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیران

ئەمشەو شەممە، ١٣ ی نیسانی ٢٠٢٤، گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیران.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند، "بە هۆی نائارامیی ئاسمانی عێراق و ناوچەکە، بە هۆکاری گرژیی سەربازی لە ناوچەکەدا، بڕیار دراوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕابگیرێن".

گوتیشی: "لە ئەگەری کردنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکاندا، هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری