بە گوژمەی 9 ملیار و 371 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە دەڤەری ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن
لە بەردەوامیی پرۆژەکان و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژە بە گوژمەی 9 ملیار و 371 ملیۆن دینار لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن.
پرۆژەکان بریتین لە:
- کردنەوەی ڕێگەی ناوخۆ لە سەنتەری ناحییەی گردەسین و بجێل.
- کردنەوەی ڕێگەی گوندی گوندك، شووش و شەرمن، بە درێژاییی 11.3 کم لە ئاکرێ.
- کردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی نهاڤا، سیتکا، چەمسماق و دوستان، بە درێژاییی 3.2 کم لە گردەسین.
- قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانی شەرەفونا، قەسرۆك، ئیستریان، گەندەگول، بە درێژاییی 10 کم لە ناحییەی بجێل.
- دانانی بەردی بناغەی ڕێگەی گوندەکانی کورتکامەزن و کەڤن، بە درێژاییی 5.5 کم.
- چاککردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی شارتا و ئاڤدەلکا، بە درێژاییی 5 کم.
- دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاو لە گوندەکانی باکرمان، سەنتەری ئاکرێ، گوندی دوودێژێر، سەرگەلێ، لە ناوچەکانی گردەسین و گوندی شانەسوور لە بجێل.
- دروستکردنی تۆڕی ئاوی سوسنا لە ئاکرێ.
- 15 پرۆژەی ئاویی بچووك و مامناوەند لە قەزای ئاکرێ.
- پرۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکی بۆ ئەو زەوییانەی بەسەر خێزانی شەهیدانی شەڕی داعشدا دابەش کراون؛ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای سەنتەری ئاکرێ بە درێژاییی 3.6 کم.
خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێم لە کابینەی نۆیەمدا بەردەوامییان هەیە و ئەوەش هەموو ناوچە و دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری