Skip to the content

ناوی سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی بۆ دامەزران، ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد.

بە ئیمزای د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ناوى سێ یەکەمەکان، بە نووسراوێکی فەرمی، بە مەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی و ئابووری کرا.

لە نووسراوێکى فەرمیدا، بە ژمارە (١٥٩٢٥) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/٨/٢٢)، ناوی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات کراوە.

تێیدا هاتووە: سەبارەت بە دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش لە کۆلێژ و پەیمانگەکان، بە مەبەستى دامەزراندنى هەمیشەییان بۆ سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ئەنجامدانى بایۆمەتری، ناوى سەرجەم دەرچووانى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانتان بۆ دەنێرین، بە مەبەستى ناردنیان بۆ وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراقى فیدرال، بۆ تەرخانکردنى شایستەى دارایی بۆیان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری