Skip to the content

کابینەی نۆیەم بەنداوی چەمرگەی بە توانای گلدانەوەی 1.2 ملیۆن مەترسێجا ئاو تەواو کردووە

بەنداوی چەمرگە لە دەشتی هەولێر، لەسەر ڕووبەری 350 هەزار مەتردووجا دروست کراوە؛ بەرزییەکەی 18 مەترە، درێژییەکەی 262 مەترە و گوژمەی زیاتر لە 4.3 ملیار دیناری تێچووە.

بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 1.2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و ئێستا 1.1 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا گلد راوەتەوە.

بەنداوی چەمرگە، پرۆژەیەکى ستراتیجیی گرنگە، جگە لە کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانیی وشکەساڵی و کەمئاویى لە وەرزى هاوین، لە کاتی دروستبوونى لافاو، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و زیانگەیاندن بە گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری ناوچەکە.

لە وەرزى بارانباریندا، بەنداوەکە سوودى زۆرى دەبێت بۆ پاراستنی سامانی ئاو، بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان؛ لە ڕوویەکی دیکەوە، کەرتی گەشتیاری لەو ناوچەیەی کە بەنداوەکەی لێ دروست کراوە دەبووژێتەوە و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری