Skip to the content

کۆڕبەندی دووەمی پەروەردەییی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بەسترا

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "کۆڕەبەندەکە شارەزایانی جیهانی و ناوچەیی و کوردستانی بواری پەروەردەی کۆ کردەوە، بە ئامانجی گەڵاڵەکردنی ڕوانگە و دیدگای پەروەردەیی کە وەزارەتی پەروەردە سوودی لێ ببینێت".

لە کۆڕبەندەکەدا گفتوگۆی پەروەردە و ئینتمای نیشتمانی، خوێندنی پیشەیی، پشتیوانیی قوتابیان و ڕاهێنانی مامۆستایان کرا و چەندین ڕوانگە و توێژینەوە خرانە ڕوو.

لایەنێکی دیکەی گفتوگۆی کۆڕبەندەکە، گرنگیدانی زیاتر بوو بە خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرباری قەیرانی دارایی، ١٤٠ قوتابخانەی نوێ دروست کراون و ١٧٠٠ قوتابخانەش نوێ کراونەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری