Skip to the content

8 ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەک لە قەزای شێخان تەرخان کرا

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەم بارەیەوە دەڵێت: "بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی گرنگمان لە دەڤەری شێخان دانا؛ کە گوژمەی زیاتر لە ٨ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە و چەند پڕۆژەیەکیشمان کردوون".

گوتیشی: "مژدانە دەدەین بە هاووڵاتییانی دەڤەری شێخان، بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی گرنگ لە ماوەی چەند هەفتەیەکی نزیکدا".

بە وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا چەند پرۆژەیەکی جۆراوجۆر و گەورە و گرنگ لە دەڤەری شێخان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری