Skip to the content

لە 6 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 26 هەزار چاودێریی بازاڕ کراوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاودێریکردنی کاڵا و کەرەستەکانی فرۆشیاران لە بازاڕ بەردەوامە و لە بەرەنجامی ئەوەشدا هەزار و ٧٢٨ سەرپێچی تۆمار کراون.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکان، لە ڕێگەی تیمی مەیدانییەوە چاودێریی نرخی کاڵا و دۆخی بازاڕ و پرۆژە بازرگانییەکان دەکات.

کۆی گشتیی سەردانەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٢٦٫٢٤٩ سەردان بووە و ١٫٧٢٨ سەرپێچی تۆمار کراون و سزای ١٤٣ شوێنکار دراوە، هەروەها ١٠٦ شوێنکاریش داخراون.

لەو چوارچێوەیەدا بڕی ٢٦٧٫١٩٧ تەن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و بڕی پارەی پسوولەی سزاکانیش بریتیە لە ٢٢٧٫٤٣٦٫٢٠٠ دینار.

کاری تیمەکانی چاودێریی بازرگانی و بازاڕ لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبن و سزای هەرلایەنێک دەدەن، بیەوێت بە نایاسایی قازانج بکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری