Skip to the content

پەنجا ئۆتۆمبێلی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین کران

بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ ٥٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم دابین کرد.

ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری مێکزەمینیی پێشکەوتوون و هاوکارێکی باش دەبن لە لە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان.

سەرکەوت کارەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلە نوێیەکان بۆ ئاگری ناوچە شاخاوییەکان، بازاڕە میللییەکان و شەقامە خێراکان گونجاون، کە زوو دەگەنە شوێنی ڕووداو و لەبەر قەبارەی بچووکیان کارئاسانی بۆ فریاگوزاری دەکەن.

دەشڵێت: هەر ئۆتۆمبێلێک تانکییەکی ٧٠٠ لیتر ئاو و سەد لیتر فۆمی لەگەڵە، کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری سووتەمەنی گونجاوە.

ئەو ئۆتۆمبێلانە بە بڕی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار لەسەر داهاتی وەزارەتی ناوخۆ دابین کراون و بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش دەکرێن؛ ساڵی ڕابردووش پەنجا ئۆتۆمبێلی هاوشێوە دابین کران.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری