ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ـی9ـی 2023، تایبەت بە ڕاگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری