Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان

لە چوارچێوەی گرنگی دانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە .

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا کە کاری پێویست ئەنجام بدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە .