Skip to the content

لە قەزای ئاکرێ 3 قوتابخانەی نوێ تەواو كران 9 ی دیكەش دروست دەكرێن

لە قەزای ئاكرێ 3 قوتابخانەی نوێ دروست كران و لە ماوەیەکی نزیکیشدا 9 قوتابخانەی دیكە بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەكرێن.
قوتابخانە نوێیەكان بە گوژمەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دینار دروست كراون و 9 قوتابخانەی دیكەش بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار لە دروستكردندان؛ کە نزیکەی ١٠ هەزار قوتابی تێیاندا سوودمەند دەبن.
کاروان زاهیر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: "جگە لەوە، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ١٦ قوتابخانە بە گوژمەی ٢٦٠ ملیۆن دینار نۆژەن کراونەتەوە و چەندین قوتابخانەی دیكەش نۆژەن دەكرێنەوە و فراوان دەكرێن".
محەممەد سدقی، مامۆستایە و لەم بارەیەوە دەڵێت: "جێگای دەستخۆشییە کە حکومەتی هەرێم، بەدەنگ داواکارییەکانمانەوە هاتووە و داخوازییەکانی بۆ جێبەجێ کردین و قوتابخانەكانی بۆ نۆژەن كردینەوە ".
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری قەیرانەكان، گرنگی بە كەرتی پەروەردە دەدات و هەوڵەكانیشی بۆ گەشەپێدانی ئەو كەرتە بەردەوامە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری