مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون ڕاگیرا
دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی لە کەرتی نیشتەجێبووندا ڕاگرت.
دەستەی وەبەرهێنان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: "بڕیارەکە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون و گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار؛ و بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە".
داواش دەکات، وەبەرهێنەران زیاتر گرنگی بەم سێ کەرتە بدەن و بەشداری لە پێشخستنیان بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری