Skip to the content

مەسرور بارزانی 6 بڕیاری گرنگی بۆ هەڵەبجە دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە-تووەقوت و قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.

هاوکات، لە سەردانەکەدا چەندین بڕیاری گرنگی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد، کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێن؛ ئەو بڕیارانەش بریتیبوون لە:
١- پەلە بکرێت لەجێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ.
٢-دامەزراندنی 500 کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.
٣- دەست بکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە.
٤-لیژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ بەدواداچوون و پاشان دەستنیشانکردنی ڕێژەیەک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ دانیشتووانی پارێزگەکە.
٥-تایبەتمەندی بدرێت بە پارێزگەی هەڵەبجە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شارەکان کە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە پلانی بۆ دانراوە.
٦- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەو زانستی بڕیاری کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەربکات و دواتر کار لەسەر ڕێکار و پێداویستییەکانی بکرێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، گرنگییەکی زۆر بە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەدات و خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکات، لەوانەش پارێزگای هەڵەبجە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری