هەفتانە زیاتر لە هەزار منداڵ لە سەنتەرەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان پەروەردە و فێر دەکرێن
![](/media/25032/whatsapp-image-2024-02-06-at-121419_51c38bbd.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133516844780000000)
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چوار ناوەندی پاراستنی منداڵان چاودێریی هەزاران منداڵ دەکەن و گەشەیان پێ دەدەن.
لەو ناوەندانەدا، خولی خۆشنووسی، وەرزشی، مۆسیقا، کۆمپیوتەر و دروومانی، بۆ زارۆکان دەکرێتەوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، لەمبارەیەوە گوتی: "ناوەندەکانمان لە کەلار، کفری، خانەقین و ناحییەی ڕزگاریین، بە پێی ئاماری هەفتانەمان، زیاتر لە هەزار منداڵ سەردانمان دەکەن و چاودێرییان دەکەین و گەشەیان پێ دەدەین".
ئەم ناوەندانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێن و خزمەت بە منداڵان دەکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری