Skip to the content

ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکانیش، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە، بارنبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤، بارانبارینی زیاتر، ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە و شەو کاریگەرییەکانی لاواز دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤، لە دوانیوەڕۆوە، بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت؛ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

هاودەم، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما ٣-٦ پلە بەرز ببنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری