Skip to the content

گەرمەهێڵی هاوكاری بۆ ئەو گەڕەكانەی هەولێر دابین كرا كە لە ئێستادا بێئاو بوونە

بەهۆی وەستانی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاوی پاك لە پرۆژەی ئیفرازی دوو لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی لێدانی هەورەبرووسكە لە بەشی كارەبای پرۆژەكە، بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بێئاو بوون. بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئاو لەو گەڕەكانە، دوو گەرمەهێڵی داواكردنی هاوكاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دابین كراون.
ژمارەكانی گەرمەهێڵی هاوكاری بریتین لە (07508515105) و (07504467378). كە هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكە دیاریكراوانە لە كاتی پێویستیدا دەتوانن زەنگ لێبدەن و داوای هاوكاری بكەن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری