تۆمارکراوانی پرۆژەی "هەژماری من" گەیشتە 200 هەزار مووچەخۆر
پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە "هەژماری من"دا گەیشتە ٢٠٠ هەزار مووچەخۆر، هاوکات ٢٣ هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و ٣٦ ئامێری پارەڕاکێشانیش دامەزرێنراون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٥-١-٢٠٢٤، ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتاییی ٢٠٢٤، ملیۆنێک هاووڵاتیی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانک بگات."
دەشڵێت: "بەڵێنەکانمان بەجێ دەگەیەنین."
پرۆژەی "هەژماری من" پرۆژەیەکی بانکیی نوێخوازانەیە، سیستەمی دابینکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانە لە ڕێگەی پشبەستن بە هەژمارە بانکییەکان؛ چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی ئاییندەدا، پرۆسەکە هەنگاوی گەورەتر بهاوێت و وەرچەرخان لە بزاوتی ئابووریی کوردستاندا بێنێتە کایەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری