Skip to the content

219 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، ٢١٩ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە و تا ئێستاش ٨٥٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە.

لە زانیارییەکەدا هاتووە؛ پارێزگای هەولێر ٩٣ ملیۆن و سلێمانی نزیکەی ٨٠ ملیۆن و دهۆکیش زیاتر لە ٤٦ ملیۆن لیتر نەوتیان بەر کەوتووە.

بەوەش زیاتر لە ٨٥٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە و لێی سوودمەند دەبن.

هاوکات نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری