Skip to the content

جارێکی دیکە وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون درێژ کرایەوە

لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە.
بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بۆ ماوەی مانگێک، واتا تاکوو ١ی شوباتی ٢٠٢٤ درێژ کراوەتەوە.

ئەم درێژکردنەوەیە لە خزمەتی هاووڵاتییانە، تاکوو ئەوانەی پڕیان نەکردووەتەوە فریا بکەون پڕی بکەنەوە و ئەوانەشی هەڵە لە فۆرمەکانیاندا هەیە، هەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە.

رۆژی ٨ی ئابی ٢٠٢٣، لە دوای تەواوکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ڕاگەیەنرا، کە لە قۆناغی یەکەمیدا زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونن.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون، کرتە لەم بەستەرە بکە (فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون).

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری